spot_imgspot_img

هێلیکۆپتەرێکی قەتەر تێکشکا و 6 هاووڵاتی و سەربازی تورکیا گیانیان لەدەستدا

وەزراەتی بەرگری قەتەر راگەیاندراوێکی سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکیان بڵاوکردوەتەوە و بە پێی راگەیاندراوەکە شەش سەرنشین گیانیان لە دەستداوە کە سیانیان خەڵکی تورکیا و دانەیەکیان سەرباز بووە.

یەک شەممە، ٢٢ ئادار ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری قەتەر بڵاویکردەوە هەر شەش سەرنشینی هێلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستداوە و یەکێک لە فڕۆکەوانەکان بێسەروشوێنە.

بە پێی راگەیاندراوەکە، دەستبەجێ چالاکیی گەڕان و رزگارکردن دەستیپێکردوە و لە رووداوەکەدا چوار کارمەندی هێزە چەکدارەکانی قەتەر، کارمەندێکی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و دوو تەکنیککاری کۆمپانیای ئاسێلسان گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی بەرگریی قەتەر پێشتر رایگەیاندبوو، هێلیکۆپتەرەکە لە کاتی ئەنجامدانی گەشتێکی رۆتینیدا و بەهۆی “گرفتێکی تەکنیکی”یەوە کەوتووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیاش راگەیاندراوەێکی سەبارەت بە ڕوداوەکە بڵاوکردوەتەوە و دەڵیت “هێلیکۆپتەرێکی سەر بە هێزە سەربازییەکانی قەتەر کە لە چوارچێوەی (فەرماندەیی هێزی هاوبەشی قەتەر-تورکیا) دا چالاکیی راهێنانی ئەنجام دەدا، ئێوارەی ٢١ـی ئادار بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە تووشی رووداوی تێکشکان بوو و کەوتە نێو دەریا، ، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ هاووڵاتیی تورکیا گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان سەرباز بووە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە