سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوا دەکات وڵاتانی دیکە دژی ئێران بێنە ناو جەنگەکەوە و دەشڵێت: هیوادارین ئەو هەلومەرجە دروست بکەین کە ڕێگە بە رووخانی ڕژێمی ئێران بدات..
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێستا كاتی ئەوەیە سەركردەی وڵاتانی تر بێنە ناو جەنگەكەوە، هەندێكیان دەستیان بە هەنگاونان كردووە بەرەو ئەم ئاڕاستەیە.
ڕاشیگەیاندووە، لەسەرەتای جەنگەوە 15 كەس بەهۆی موشەكەكانی ئێرانەوە كوژراون. ئێمە لەناو ململانێیەكداین كە پەیوەندی بە بوونمانەوە هەیە.
جەختیشی كردۆتەوە، لەگەڵ ئەمریكییەكان بەردەوام دەبین لە لێدانی دوژمن تا بەدیهێنانی هەموو ئامانجەكانمان.
دەشڵێت: هیوادارین ئەو هەلومەرجە دروست بکەین کە ڕێگە بە رووخانی ڕژێمی ئێران بدات و پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران و تواناكانی بۆ دروستكردنی موشەكی بالیستی لەناودەبەین.
