spot_imgspot_img

كەشناسی: سەرما کۆتایی نەهاتووە و بەفر دەبارێت

شارەزایەكی كەشناسی “هەواڵی خۆش” دەداتە هاووڵاتیان، كە شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت و دەڵێت: هێشتا سەرما كۆتایی نەهاتووە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەگوێرەی نوێترین گۆڕانکارییە سەرەتاییەکانی بەشێکی زۆر لەمۆدێلەکانی کەشوهەوا، پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی ئەم هەفتەیە لەنێوان ( ٢٦ بۆ ٢٨/ ٣/ ٢٠٢٦) بەهۆی کاریگەری بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری شێداری بەفر و بارانا وڵاتانی میسر و سووریا و لوبنان و ئەردەن و فەڵەستین و باکووری سعودیە و هەرێمی کوردستان ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، شەپۆلەكە بۆ ماوەی (٧٢) کاتژمێرە و کەشێکی سەرما ڕوو لەتەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەكات.

دەشڵێت: ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەفر باران لەناوچە شاخاوییە کۆێستانیەکان دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە