spot_imgspot_img

سولەیمان سۆیلو: پەلامارمان بدات وڵاتێك نامێنێت بەناوی ئیسرائیل

سولەیمان سۆیلو ڕادەگەیەنێت ، ئیسرائیل پەلاماری توركیا بدات (300 بۆ 400) هەزار شەهیدمان دەبێت و دەشڵێت: بەڵام وڵاتێك نامێنێت بەناوی ئیسرائیلەوە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری پێشووی ناوخۆی توركیا و سەرۆكی لیژنەی ئاسایشى پەرلەمان لە پارتی دادو گەشەپێدان دەڵێت: ئەگەر ئیسرائیل هەوڵی پەلاماردانمان بدات، وڵاتێك نامێنێت بەناوی ئیسرائیل.

سۆیلو لە میانی لێدوانێكدا لە بۆنەیەكی پارتەكەی وتی: ئێمە دراوسێی ئیسرائیلین، سنوری هاوبەشمان هەیە، رەنگە ئەوان بێ ئاگا بن لەم بابەتە.

وتيشى:هاتای پێنج کاتژمێر لە ئیسرائیلەوە دوورە، ئەگەر هەوڵی ئەنجامدانی دڕندەییەكی هاوشێوەمان لەگەڵ بدەن وەك ئەوەی لەناوچەكە ئەنجامیدەدەن، ئەوا لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار شەهیدمان دەبێت، بەڵام چیتر وڵاتێک نامێنێت بە ناوی ئیسرائیلەوە.

دەشڵێت: ئیسرائیل دەیەوێت ئێمە ڕابکێشێتە ناو ئەم گەردەلوولی ئاگرە و ئەگەر هەمان ئەو ستەمەی بەرامبەر موسڵمانان دەیکات، بیەوێت بەرامبەر ئێمە ئەنجامی بدات، زۆر بە ڕاشکاوی: وڵاتێک بە ناوی ئیسرائیل نامێنێت.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە