spot_imgspot_img

ئێران: گەرووی هورمز تەنیا بە ڕووی کەشتیی دوژمناندا داخراوە

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی ڕایگەیاند، گەرووی هورمز بۆ هاتووچۆی هەموو کەشتییەکان کراوەیە جگە لە کەشتیی “دوژمنان”، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ مەترسییە سەربازییەکانی سەر ناوچەکە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی 48 کاتژمێری داوەتە تاران تا گەرووی هورمز بە تەواوی بکاتەوە (ئێستا نزیکەی 10 کاتژمێر تێپەڕیوە)، ئەگەرنا هێرشی سەربازی دەکاتە سەر وێستگەکانی وزەی ئەو وڵاتە.

عەلی مووسەوی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، تاران ئامادەی هاوکاریی ڕێکخراوە جیهانییەکانە تا ئاستی سەلامەتیی دەریاوانی لە کەنداو باشتر بکەن، بەو مەرجەی کەشتییەکانی سەر بە دوژمنان لەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا تێنەپەڕن.

باسی لەوەشکرد: هێشتا دیپلۆماسی لە کارە لە پێشینەکانمانە، بەڵام وەستاندنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و دروستکردنی متمانەی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز لەم قۆناغەدا بۆ وڵاتەکەمان زۆر گرنگترە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە