spot_imgspot_img

ترەمپ 48 کاتژمێر دەداتە ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئێران، کە دەبێت لە ماوەی 48 کاتژمێردا گەرووی هورمز بکاتەوە، ئەگەر نا، ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کێڵگە و وێستگەکانی کارەبای ئێران و لەنێویان دەبات.

لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، ترەمپ نووسیویەتی: “ئەگەر ئێران بە تەواوی و بێ هەڕەشە، لە ئێستاوە تاوەکو 48 کاژێری دیکە تەنگەی هورمز نەکاتەوە، ئەوا ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر وێستگە جیاجیاکانی کارەبای ئێران و دەیانسڕێتەوە.”

ترەمپ دەڵێت: “سەرەتا لە وێستگە گەورەکانەوە دەستپێدەکەین” ئەگەر تەنگەکە نەکرێتەوە.

لەبەرانبەردا، ئێرانیش دەڵێت، کاری وا بکەن، هەموو ژێرخانەکانی وزەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج و دەست ناپارێزین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە