spot_imgspot_img

سیپان حەمۆ: هێرشکردنە سەر کورد و سیمبولەکانی لێپرسینەوەی هەیە

سیپان حەمۆ ڕادەگەیەنێت، هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

سیپان حەمۆ، جێگری وەزیری بەرگری سووریا ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی ڕووداوێکی تاکەکەسی، گەلی کورد لە حەلەب و بەشێک لە شارۆچکەکانی تووشی لێدان و سوکایەتی کردن بوونەتەوە.

سیپان حەمۆ لەسەر ڕووداوەکانی ئەم ئێوارەیەی عەفرین کە هێرش کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتیی کورد و سوکایەتییان بە سیمبولەکانی کورد کرد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.و وتی، هەرکەسێک سوکایەتی بە ئاڵای سووریا بکات یان هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانیان لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، بە هۆی ڕووداوێکی تاکەکەسی، گەلی کورد لە حەلەب و بەشێک لە قەزاکانی تووشی لێدان و سوکایەتی کردن بووە، ڕوونبووەتەوە کە هەندێک چاوەڕێی ڕووداوی تاکەکەسی لەم جۆرەن بۆ ئەوەی ناتەبایی لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی سووریادا بچێنن.

جێگری وەزیری بەرگری سووریا داوا لە نیشتمانپەروەران دەکات کە «ئارام بگرن و پابەندبن بە ڕۆحی نەتەوەییەوە و نەکێشرێنە ناو ململانێ».

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە