spot_imgspot_img

پڕۆژەی نوێی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕاگەیەنرا

“ئاکسیۆس” بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنە ئاشکرا دەکات کە ئیدارەی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران تاوتوێی دەکات

🟩 تاوتوێکردنی سەرەتایی: لە ناو ئیدارەی ترەمپدا باس لە شێوازی گفتوگۆکانی ئاشتی لە داهاتوودا لەگەڵ ئێران دەکرێت.

🟩 پێشنیارەکانی ئەمریکا: دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز، چارەسەرکردنی پرسی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی بەرز، و ڕێککەوتنێکی گشتگیر سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی، مووشەکی و پشتیوانیکردنی گرووپە چەکدارەکان (وەکیلەکان).

🟩 ڕۆڵی ڕاوێژکاران: ڕاوێژکارانی ترەمپ (ویتکۆف و کوشنەر) بەشدارن لە داڕشتنی ڕێڕەوێکی دیپلۆماسی ئەگەری، لە کاتێکدا ئێران داوای ڕاگرتنی شەڕ، گەرەنتی و قەرەبوو دەکاتەوە.

🟩 ئۆفەری ئەمریکا: پێشنیارێکی ئەگەری بۆ گەڕاندنەوەی سەرمایە بەستراوەکانی ئێران لە بەرامبەر پابەندبوونی تاران بە ڕاگرتنی بەرنامەی مووشەکی، پیتاندنی یۆرانیۆم و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەژێر چاودێرییەکی تونددا.

🟩 کاتی پلانەکە: ئەم پلانە ئامادەکارییانە لە کاتێکدایە کە شەڕ بۆ ڕۆژی ٢٢ەمین بەردەوامە و ئێران گەرووی هورمزی داخستووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە