هاتووچۆی كۆیە هۆشداری دەداتە شۆفێران، کە ڕێگای هەیبەت سوڵتان مەترسی داڕمانی بەردی شاخەکەی لەسەرە.
هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە وریابن ئەگەر زۆر پێویست نەبێت ڕێگای لۆفەکانی هەیبەت سوڵتان بەکارنەهێنن لەبەر داڕمان و هاتنە خوارەوەی بەردی شاخەکە.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا ڕێگاکە پاککراوەتەوە لە لایەن بەڕێوەبەرابەتی ئاوەدانکردنەوەی کۆیە.
