spot_imgspot_img

غازی ماڵان و کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبنەوە

بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی دەستی پێ کردووەتەوە و دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەرەو ئاسایی بوونەوە  دەڕوات

میدیای فەرمی پارتی بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی دەستی پێ کردووەتەوە، ڕاستەوخۆ دەست کراوە بە ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، پێشبینی دەکرێت لە نزیکترین کاتدا کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

سەرچاوەکە وتویەتی، ئەمڕۆ ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و 500 مێگاوات کارەبا، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو باشتر دەچێت.

ئاشکراشی کردووە، لەدوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، واتا دوو شەو و دوو ڕۆژی دیکە، لە 24 کاتژمێردا 15 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەبێت.

جەختیشی كردەوە، دوای ئەم دوو ڕۆژەوە کارەبا بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە، بۆ بەشداربووانی پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتەوە 24 کاتژمێر، بۆ هاوبەشانی دەرەوەی رووناکیش دەبێتە 12 کاتژمێر.

🔷 ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش و مەترسی نوێ دروست نەبێت بەهۆی جەنگی ئێرانەوە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە