شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و ڕایگەیاند، دووبارە قۆناغێکی تری بەهێزی باران بارین و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە.
زەکەریا کانی پاشایی، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، لە سبەینێوە دووبارە قۆناغێکی بەهێزی تری باران بارین لەبەرەبەیانی بۆ پێش نیۆرۆ ناوچەکانی دهۆک و بەشیکی هەولێر بگڕێتەوە و ئەگەری بارانی زۆر بەهێز و تەرزەی هەیە.
وتیشی، لە سبەی عەسر بۆ نزیک ئیوارە ئاستی باران بارین زیاتر چڕ دەبێتەوە بۆ سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕانیە و شارەزور و دەربەندیخان و جەمچەماڵ و کەرکوک و گەرمیان.
دەڵێت: ئەگەری هەوری بەهێزی سۆپرسیڵ هەیە لەنزیک ئیوارە لەگەڵ هاتنی لافاو و بارینی تەرزەی زۆر لەناوچەکاندا.
جەختیشی كردەوە، ئەم دۆخە ئەم هەفتەیە بەردەوامی هەیە.
