spot_imgspot_img

تاوەباران و هەورەبروسکە بەڕێوەیە

هۆشداریی لەهاتنی شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە دەدرێت کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

شارەزای کەشناسی، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، لە نوێترین پێشبینیدا هۆشداری دەدات لە ناسەقامگیریی کەشوهەوا و ڕایدەگەیەنێت کە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین لە ڕێگەدایە.

بەپێی وتەی گەڵۆزی، بارانبارین و هەورەبروسکە بەشێوەی “تاوەبارانی بەهاری” تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبن. لە ئێستادا هەورێکی چڕ کە هەورەبروسکەی لەگەڵدایە لە خۆرئاوای عێراقەوە بەرەو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان نزیکبووەتەوە.

ئەو کەشناسە دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت پاشنیوەڕۆ و عەسر بارانەکە زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە، هاوکات لە ئێوارەی ئەمڕۆوە باران و هەورەبروسکە بەشێوەی “تاوتاو” هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، و ئەگەری بارانێکی باش هەیە کە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەم و دۆڵەکاندا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە