ئەحمەد شەرع ڕادەگەیەنێت، بۆ دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی بارودۆخی باكوری رۆژهەڵاتی سووریا بووین.
ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری کاتی سووریا لە دانیشتنی لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری وڵاتەكەی رایگەیاند، بۆ دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی سووریا، چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی بارودۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریابووین، بۆ ئەوەی پارێزگاکانی دێرەزوور و رەقە و حەسەکەش بەشدار بن لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان.
ڕایگەیاندووە، لیژنەمان ناردووە بۆ ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دەستپێبکەن، تاوەکو لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت.
وتیشی: کۆی بەرهەمی ناوخۆیی سووریا لە ساڵی 2025دا بەرهەمی گشتیی ناوخۆیی گەیشتە نزیکەی 32 ملیار دۆلار و بۆ یەکەمجاریش لە سووریا پارەی زیادە لە بودجەدا هەبووە و بودجەی 2026 دەگاتە 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
