فەرماندەی گشتیی هەسەدە، جەژنی ڕەمەزانی لە خانەوادەی شەهیدان و موسڵمانان پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، درێژە بەو بەڵێنە دەدات کە بە شەهیدانی داوە و لەسەر گەشتەکەی بۆ ئاشتی لە سووریا بەردەوام دەبێت.
مەزڵووم عەبدی ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا مەزڵوم عەبدی دەڵێت: جەژنی ڕەمەزان لە گەلی سووریا، خانەوادەی شەهیدان، دیلەکانمان و هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەم جەژنەدا پیرۆزبایی لە فیداکارەکانمان دەکەم بەڵێنی خۆم دووپات دەکەمەوە و درێژە بە گەشتی ئاشتیی و شکۆی سووریایەک دەدەین کە مافی هەموو پێکهاتەکان لە دەستووردا مسۆگەر بکات و گەرەنتی ئازادیی و دادپەروەریی بۆ هەموو هاوڵاتییان بکات.
