قائیمقامی دەربەندیخان کۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی دەربارەی گەشت و سەیرانی هاووڵاتیان دەركرد.
بەسەرپەرشتی (ئامانج محمد احمد) قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەئامادەبونی لیژنەی ئەمنی قەزاکەمان لەدیوانی قائیمقامیەت کۆبونەوە بەمەبەستی ڕێکخستنی هاتووچۆی هاووڵاتیان لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆز دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ سەلامەتی گەشتیاران و هاوڵاتیان کە سەردانی ناوچە گەشتیارەکان دەکەن و بڕیاردرا :
تایبەت بە ناوچە گەشتیاریەکانی بان قۆین و ناوچەکانی شەمێران:
١/ گەشتیاران و هاووڵاتیان تاکو کاتژمێر (٥:٠٠) ئێوارە دەتوانن بە ئاراستەی ڕێگای بەنداوی دەربەندیخان و بان قۆین و شەمێران بە پێچەوانەوە هاتووچۆ بکەن ، لە دوای کاتژمێر (٥:٠٠) ئاراستەی هاتووچۆ تەنها گەڕانەوە بۆ دەربەندیخان دەبێت.
٢/ بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت بە ئۆتۆمبێلی کەلەی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل بۆ ناوچە گەشتیاریەکانی بان قۆین و شەمێران بەپێچەوانەوە مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
٣/ بەشی پۆلیسی دارستان و بنکەی بەرگری شارستانی ڕاسپێدراون بە چاودێری کردنی ئەو بەلەمانەی لەناو دەریاچەی دەربەندیخان هاتوچۆ بە گەشتیاران دەکەن ، ئەو بەلەمانەی کە مەرجی گەشتیاری نیە ڕێگەیان پێ نادرێت هاتووچۆ بە هاووڵاتیان و گەشتیاران بکەن.
٤/ هێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش و هاتووچۆ و هێزەکانی فەوجی ٣ی بەرگری فریاکەوتن هەماهەنگ دەبن بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان و کەشێکی گونجا و بەهارانە بۆ گەشتیاران کە روو لەناوچەکانمان دەکەن.
