spot_imgspot_img

ئێران داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات

هۆشدارییەکی بەپەلە: سوپای ئێران داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کوردستان دەکات.

هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕێگەی بڵاوکراوەیەکی فەرمییەوە، هۆشدارییەکی “بەپەلە و توند” ئاراستەی دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکەن و داوای دوورکەوتنەوە لە بنکە سەربازییەکان دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێزە ئێرانییەکان لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ئەو گرووپە چەکدارانە ئەنجام دەدەن کە تاران بە “دژبەری خۆی” ناویان دەبات.

ئێران جەخت دەکاتەوە کە ئەم گرووپانە بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی و ئارامیی هەرێمی کوردستان.

ئەو ناوچەیانەی هۆشدارییەکەیان گرتووەتەوە:

داوا لە هاووڵاتییان کراوە بەپەلە خۆیان لەم ناوچانە و ئەو شوێنانە دوور بخەنەوە کە بنکەی هێزەکانی ئەمریکای لێیە:

  • جێژنیکان

  • سوورداش

  • بنکەی حەریر (شوێنی هێزەکانی ئەمریکا)

  • کۆیە

  • پاکشار (دێگەڵە)

  • ناحیەی خەبات

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان، لەو شوێنانە دوور بکەونەوە کە گرووپە چەکدارەکانی لێیە یان بنکەی هێزەکانی ئەمریکای لێ نزیکە، چونکە ئەو شوێنانە دەبنە ئامانجی هێرشەکان و مانەوەتان تێیاندا مەترسی لەسەر ژیانتان دروست دەکات.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە