تەندروستی ئیسرائیل: نزیکەی ٤ هەزار کەس لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل نوێترین ئاماری قوربانیانی ناوخۆی وڵاتەکەی بەهۆی جەنگی ئێستا لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە و ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی بریندارەکان دەکات.
بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا، ٣,٩٢٤ کەس بەهۆی هێرشە جیاوازەکانەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.
ئەم ئامارە ەکاتێکدایە، کە شەوی ڕابردوو ئێران هێرشی چڕ و توندی کردە سەر ئیسرائیل، و تەنها لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، ١٧٧ برینداری نوێ تۆمارکراون.
وەزارەتەکە دەشڵیت”لە ئێستادا ٧٩ بریندار کە زۆربەیان بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە بریندار بوون، لەژێر چاودێرییەکی وردی پزیشکیدا ماونەتەوە”.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە کە گرژییە مووشەکییەکانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەردەوامیی هێرشەکان وایکردووە ناوەندە تەندروستییەکانی ئیسرائیل بخرێنە دۆخی ئامادەباشیی تەواوەوە.
