spot_imgspot_img

بۆ نۆیەم ساڵ لەسەریەک.. فینلەندییەکان بەختەوەرترین گەلی جیهانن

بەپێی ڕاپۆرتی بەختەوەری جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، بەکارهێنانی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە هۆی دابەزینێکی توند لە ئاستی خۆشگوزەرانی گەنجان، بەتایبەتی کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر کچانی هەرزەکار لە وڵاتە ئینگلیزی زمانەکان و ڕۆژئاوای ئەورووپا جێگەی نیگەرانییە.

ڕاپۆرتە ساڵانەکە کە لەلایەن “سەنتەری توێژینەوەی خۆشگوزەرانی” لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەرچووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە:

  • فینلەندا بۆ نۆیەم ساڵ لەسەریەک هێشتا بەختەوەرترین وڵاتی جیهانە.

  • وڵاتانی تری باکوور وەک (ئایسلەندا، دانیمارک، سوید و نەرویج) لە ناو دە وڵاتە یەکەمەکاندا ماونەتەوە.

  • کۆستاریکا بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە پلەی چوارەم، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣ لە پلەی بیست و سێیەمدا بوو، ڕاپۆرتەکە ئەم پێشکەوتنە بۆ بەهێزیی پەیوەندییە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێنێتەوە.

هۆشداری دەربارەی گەنجان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ڕاپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر دابەزینێکی بەرچاو لە هەڵسەنگاندنی کوالێتی ژیان لای ئەوانەی تەمەنیان لە خوار ٢٥ ساڵییەوەیە، بەتایبەت لە وڵاتانی (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، ئوسترالیا و نیوزلەندا)، ئەوەش خراوەتە ڕوو کە بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەم دیاردەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە