spot_imgspot_img

میلیشیاکان کوژران و برینداربوونی سێ چەکداریان ڕاگەیاند

حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوونی سێ چەکداری لە ئاکامی بۆردمانکردنی بارەگایەکی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای فەوجی چواری سەر بە لیوای 30ی عەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا کرایە ئامانجی بۆردومانێکی ئەمریکا-ئیسرائیل.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە بۆردومانەکەدا چەکدارێکیان کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

بۆردومانکردنی بارەگای میلیشیاکان لە لایەن ئەمریکاوە لە وەڵامی ئەو پەلامارانەدا دێت کە بە ناوی “مقاوەمەی ئیسلامی”یەوە دەیکەنە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە