ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 112 دۆلاری تێپەڕاند.
لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و داخرانی گەروی هورمز، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەشێوەیەک نەوتی برێنت بە رێژەی %5.1 بەرزبووە و یەک بەرمیل نەوت بە 112 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها نەوتی تەکساس بەرێژەی %2.5 بەرزبووە و بە 98 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران لە 28ی شوباتی 2026، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێران گەروی هورمزی داخست، کە %20ی هەناردەی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی جەنگەوە ژێرخانی وزە بە ئامانج دەگیرێت، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
