spot_imgspot_img

موجتەبا خامنەیی:هەر خوێنێک باجێکی هەیە

موجتەبا خامنەیی، ڕابەری نوێی ئێران ڕایگەیاند، تاوانکاران بەمزووانە باجی کوشتنی عەلی لاریجانی دەدەن.

موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، نەیاران با بزانن کە ڕشتنی ئەم خوێنانە لە پێناوی دارە بەتەمەن و بەهێزەکەی کۆماری ئیسلامیدا، تەنیا دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی.

دەقی راگەیەندراوەکەی:

بسم‌الله الرحمن الرحیم

«ولاتَحسبَنَّ الّذینَ قُتِلوا فی سبیلِ‌اللهِ اَمواتاً بَل اَحیاءٌ عِندَ رَبِّهِم یُرزَقون»

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی بەژان و پڕ لە ئازاری شەهیدبوونی بەڕێز دکتۆر عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری ڕێبەری لەو ئەنجومەنەدا، لەگەڵ کوڕە تێکۆشەرەکەی و ژمارەیەک لە هاوکارانی گەیشتە دەستم.

بەڕێزیان کەسایەتییەکی زانا، دووربین، هۆشمەند، پابەند و خاوەن ئەزموونی جۆراوجۆر بوون لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، سەربازی، ئەمنیی، کولتووری و بەڕێوەبردندا. نزیکەی پێنج دەیە ڕۆڵگێڕانی کاریگەر لە ئاستە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامیدا، سیمایەکی تایبەت و دیاری لێ دروست کردبوو.

بێگومان تیرۆرکردنی کەسایەتییەکی ئاوا، نیشانەی گرنگیی پێگەی ئەو و ڕق و کینەی دوژمنانی ئیسلامە بەرامبەری.

نەیاران با بزانن کە ڕشتنی ئەم خوێنانە لە پێناوی دارە بەتەمەن و بەهێزەکەی کۆماری ئیسلامیدا، تەنیا دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی؛ بێگومان هەر خوێنێکیش، باجێکی هەیە کە بکوژانی تاوانباری ئەم شەهیدانە دەبێت بەمزووانە بیدەن.

من ئەم کۆستە گەورەیە لە هاوسەری بەڕێزیان و منداڵەکانی تری ئەو گەورەپیاوە و هەروەها سەرجەم خزم و کەسوکاریان، بەتایبەت جەنابی ئایەتوڵڵا ئامولی لاریجانی، سەرەخۆشی دەکەم و لە دەرگای خوای گەورە داوای بەرزکردنەوەی پلە و پایەی ئەو کۆچکردووانە دەکەم.

سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە