وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیاریدا رۆژی هەینی بکرێتە جەژن.
لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم بڵاویکردەوە: سبەی تەواوکەری مانگی پیرۆزی رەمەزانە و ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند ، بەهۆی ئەوەی نەتوانرا مانگ ببینرێت، سبەی پێنج شەممە تەواوکەری رەمەزانە.
وتیشی: ڕۆژی هەینی ٢٠ـی٣ـی٢٠٢٦ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزه.
