spot_imgspot_img

لە سعودیە و عێراق بڕیار لە جەژن درا

لە هەریەکە لە سعودیە و عێراق (سوننە) بڕیار درا هەینی بکرێتە جەژن.

دیوانی وەقفی سوننەی عێراق ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی هەینی ( 2026/03/20 ) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.

هاوکات، دادگای باڵای سعودیە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی نەتوانرا مانگ ببینرێت، سبەینێ تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و رۆژی هەینی دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال و جەژنی ڕەمەزان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە