spot_imgspot_img

حکومەتی هەرێم 10 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

حکومەتی هەرێم ١٠ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند، و دەڵێت”٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦ دەوام دەستپیدەکاتەوە”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان، پشوویەکی درێژخایەنی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەت، پشووەکە لە سبەی پێنج شەممە (١٩ی ئاداری ٢٠٢٦) دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی یەک شەممە (٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە پشووەکە ئەو فەرمانگانە ناگرێتەوە کە کارەکانیان خزمەتگوزاریی گشتییە و دەوامیان بەشێوەی ئێشکگری (خەفەر) بەردەوام دەبێت بۆ ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتییان لە ڕۆژانی جەژندا.

دەقی بڵاوکراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری:

بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو ڕۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.

هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە