ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، هه‌نارده‌ی غازی ئێران بۆ عێراق به‌ته‌واوه‌تی راگیرا.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق بۆ میدیای فەرمی عێراق وتی، له ئاكامی لێكه‌وته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌ناوچه‌كه، کاتژمێرێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌نارده‌ی غازی ئێران بۆ عێراق به‌ته‌واوه‌تی راگیرا.
وتوشیه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كاره‌بای عێراق نزیكه‌ی 3100 مێگاوات كه‌می كرد.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردوه، وه‌زیری كاره‌با فه‌رمانی داوه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی ئه‌و غازه‌ی له‌ده‌ستدراوه له سوته‌مه‌نی جێگره‌وه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، له ده‌ستدانی 3100 مێگاوات به‌دڵنیایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی تۆڕی كاره‌با ده‌بێت.
