سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم یارییە شکاوەکانی ناو پارکی هەواری شار چاککرانەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەماوەکانی ڕابردوودا بەشێک لەو یارییانەی بۆ خزمەتکردنی منداڵە چاوگەشەکان لە چەند جێگایەکی ناو پارکەکە دانرابوون دووچاری شکاندن یاخود خراپبوون ببوونەوە، بەڵام خۆشحاڵانە توانرا تەواوی یارییەکان و ئەو سەکۆیانەی لەسەریان جێگیر کرابوون چاکبکرێنەوە و بۆ ڕۆژانی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و نەورۆز بخرێنە خزمەت منداڵە ئازیزەکانەوە تاوەکو بە ئارامیی و بەبێ هەبوونی مەترسی لەسەر تەندروستییان کاتێکی خۆشی لەگەڵدا بەسەرببەن و بەکاریان بهێنن.
دەشڵێت: داواکارین لە هاووڵاتییان و هەموو ئەو میوانە بەڕێزانەی سەردانی پارکەکە دەکەن، هەموو بەشێکی پارکەکە بە ماڵی خۆیان بزانن و هۆکارێک بن بۆ خاوێن ڕاگرتنی پارکەکە و پاراستنی هەموو کەرەستەکانی ناوی.
