سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەم دۆخە كاریگەری لەسەر مووچە نابێت و دەشڵێت: دوای جەژن مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم پێکەوە دابەشدەكرێت.
سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبۆتەوە و دەڵێت: باسی بارودۆخی ئێستامان کرد، بەتایبەتی پرسی مووچەی فەرمانبەران.
سودانی دوپاتیکردەوە، دۆخی ئێستا هیچ کاریگەریی لەسەر مووچە نابێت و دوای جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق پێكەوە خەرج دەکرێت.
سودانی ئاماژەی بەوەداوە، کە عێراق وەک وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە ئەنجامی داخستنی گەروی هورمز رووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری دەبێتەوە.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە، سودانی جەختی كردۆتەوە، “حکومەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی بەدیل و ڕێگاچارەییەکان تاوەکو سەقامگیری ئابووری مسۆگەر بکات”.
