spot_imgspot_img

بەهۆی هێرشی درۆنەوە ژمارەیەك پێشمەرگە بریندار بوون

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم “بریندار بوونی 3 پێشمەرگە لە هەولێر و سلێمانی بە هێرشی درۆنی” ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە و دەبێت عێراق بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت.

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە…
​ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ی ئاداری ٢٠٢٦، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، کە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگەی قارەمان برینداربوون.

ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە کاتێکدایە کە پێشتریش چەندین جار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کردووەتەوە.

​بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە دەکەین و داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگریکردن لەو گروپە لەیاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم کردەوانە کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

وەزارەتی پێشمەرگە
١٨ی ئاداری ٢٠٢٦

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە