spot_imgspot_img

بڕیاری نوێ لەبارەی کارەبای موەلیدە درا

بڕیارێکی نوێ لەبارەی کارەبای موەلیدە بۆ ڕۆژانی جەژن و ١٥ ڕۆژی داهاتوو دەرچوو.

کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خشتەی نوێی کارکردن و نرخی کارەبای موەلیدەی بۆ ڕۆژانی جەژن و نیوەی دووەمی مانگ ڕاگەیاند.

لە کۆنگرەکەدا ئەوەخرایە ڕوو، کە بڕیاردراوە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا، موەلیدە ئەهلییەکان کاتی کارکردنیان زیاد بکەن، بە جۆرێک کاتژمێری زیاتر بدەنە هاووڵاتیان، هاوکات خشتەی کارپێکردنی موەلیدەکانیان لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند کە بە دوو شێواز دەبێت.

بەپی خشتەی کاری موەلیدە ئەهلییەکان، ڕۆژێک پێش جەژن واتە(عەرەفە)لە کاتژمێر 10 سەرلەبەیانییەوە کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت تا کاتژمێر 1ـی شەو.

هاوکات یەکەم ڕۆژی جەنژی ڕەمەزانی پیرۆز لە کاتژمێر 5ـی بەیانییەوە کارەبا دەدرێت تا کاتژمێر 1ـی شەو، لەو کاتانە کارەبای نیشتیمانی نابێت.

لە دووەم و ڕۆژ و سێ یەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان، کارەبای موەلیدە دەگۆڕێت و لە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانییەوە تا کاژمیر 1ـی شەو کارەبا دەدرێت.

کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ ئەم 15 ڕۆژەی مانگ، بڕی 7 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاریکراوە. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە پارەکە بە شێوازی پێشەکی لە هاوبەشانی موەلیدە وەردەگیرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە