بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی زەڕایەن بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و چاودێریکردنی بازاڕ، لیژنەی تەندروستی و لیژنە هاوبەشەکانییان لە ماوەی ڕۆژانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەردەوام بوون لە گەڕان و پشکنینە مەیدانییەکانیان.
دەشڵێت: لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەست گیرا بەسەر بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان کە مەترسی جددییان بۆ سەر ژیانی منداڵان هەبووە، هاوکات لیژنەکە سەردانی قەسابخانەکانی فرۆشتنی گۆشت یان کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە مەرجە تەندروستییەکان.
باسی لەوەشکردووە، هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری شارەدێی زەڕایەن ئاگاداردەکەینەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی منداڵەکانمان و ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، تکایە لە کاتی بینینی هەر جۆرە یارییەکی ئاگرین یان تەقەمەنی لە هەر دوکان و شوێنێکی گشتیدا، دەستبەجێ پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن:
📞 07501482552
📞 07501082764

