spot_imgspot_img

لە هەرێم 6 ڕۆژ دەکرێتە پشوو بۆ جەژن

حکومەتی هەرێم شەش ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنەکانی نەورۆز و ڕەمەزان شەش ڕۆژ لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان دەکاتە پشووی فەرمی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پشووەکە ئەم پێنج شەممەیە 19ی ئازار دەستپێدەکات تاکو چوار شەممەی هەفتەی داهاتوو 25ی ئازار.

واتە چوار شەممە دەوام دەستپێدەکاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە