spot_imgspot_img

بەڕێوەبەری دژەتیرۆری ئەمریکا بە هۆی جەنگی ئێرانەوە دەستی لەکارکێشایەوە

یەکەم بەپرسی باڵای ئیدارەکەی ترەمپ بەهۆی جەنگی ئـ.ـێرانەوە دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێت، “ئـێران هەڕەشەی بۆ سەر ئێمە دروست نەکرد”.

جۆو کێنت، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتــیرۆری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی، دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر، بڕیارمدا دەست لە پۆستی بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتـ.ـیرۆر بکێشمەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، من ناتوانم بە ویژدانێکی ئاسوودەوە پشتگیریی لە شەڕی دژ بە ئـێران بکەم؛ ئێران هیچ هەڕەشەیەکی بۆ سەر نەتەوەکەمان دروست نەکرد و ڕوونە کە ئێمە ئەم شەڕەمان بەهۆی فشاری ئیسرائیل و لۆبییە بەهێزەکەی (واستە) لە ئەمریکا، دەستپێکرد.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە