حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە 6 ڕۆژ بكرێتە پشوووی فەرمی.
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە ڕۆژی چوار شەممەوە 18ی ئازاری 2026 پشووی فەرمی دەستپێبکات تا ڕۆژی دوو شەممە 23ی ئازاری 2026، دەوامی فەرمی و ڕۆژی سێ شەممە 24ی ئازاری 2026 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە،
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت: خوای گەورە ئەم بۆنەیە بە خێر و سەقامگیری بۆ هەموو عێراقییەکان و ئوومەتی ئیسلامی بگێڕێتەوە.
