spot_imgspot_img

ئەمە ئەو کەسەیە کە سەری لاریجانی خوارد؟

ڕۆژی هەینی ڕابردوو وتەبێژی پێشووی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، عەلی لاریجانی ئامانجی داهاتووی ئیسرائیلەوە و ئەمڕۆش بە فەرمی هەواڵی کوژرانی بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە بۆردومانەکانی دوێنێ شەودا کوژراوە.

دوایین دەرکەوتنی عەلی لاریجانی چوار ڕۆژ لەمەوبەر بوو کاتێک لە تاران بەشداری ڕۆژی قودسی کرد.

هەر ئەو ڕۆژە، دەیڤد کەیەز، وتەبێژی پێشووی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی لە “ئێکس” بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لاریجانی ئامانجی داهاتووی ئیسرائیلە.

کەیەز وێنەیەکی لاریجانی لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکردەوە کە کەسێک بە ماسکەوە لە پشتییەوە دەرکەوتووە و نووسیویەتی، ئەو کەسەی لە پشتی لاریجانییەوە دەرکەوتووە هاوڕێمە و سیخوڕی خۆمانە.

هەروەها نووسیبووی سیخوڕەکە ناوی “هابا باتور”ەو یەکێکە لە باشترین کارمەندەکانی مۆساد و (هەینی ڕابردوو) ئێرانی بەجێهێشت و بە سەلامەتی گەیشتەوە بۆ ئیسرائیل.

ئەمڕۆش دەیڤد کەیەز دوای ئەوەی بە فەمری هەواڵی کوژرانی عەلی لاریجانی ڕاگەیەندرا، جارێکی دیکە پەیامەکەی هەینی ڕابردووی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “پێم وتن!”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە