کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت، لە ئێوارەشەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، کەمێک بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت و گەرماش 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
