spot_imgspot_img

عێراق داوای ڕەزامەندی ئێران دەکات بۆ تێپەڕینی کەشتییە نەوتییەکانی

داخستنی گەرووی هورمز بەردەوامە و عێراقیش داوای ڕەزامەندی ئێران دەکات بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتییەکانی.

ئەمڕۆ سێشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێراندا لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی ڕێ بدەن کەشتییەکانی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق بە هۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و داخستنی گەرووی هورمزەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە 4.3 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 1.2 ملیۆن کەم کردووەتەوە.

عێراق هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی تاران، کاریش لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەی جێگرەوە دەکات بۆ هەناردەکردنی نەوت کە بە شادەماری ئابووری عێراق دادەنرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە