عەلی لاریجانی لە نامەیەکدا بۆ وڵاتانی ئیسلامی دەڵێت: بۆچی ئێرانتان بەرامبەر واشنتن و تەلئەبیب بە تەنیا بەجێهێشتووە؟ ئێمە نامانەوێت بەسەر ئێوەدا زاڵبین، ئێمە باشەی ئێوەمان دەوێت.
لاریجانی لە نامەیەکدا نووسیویەتی، جگە لە چەند حاڵەتێكی دەگمەن نەبێت، هیچ دەوڵەتێكی ئیسلامی لە تەنیشت گەلی ئێران نەوەستاوە.
دەڵێت: دەستدرێژی ئەمریكا و ئیسرائیل ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی ئێرانە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بیر لە ئایندەی جیهانی ئیسلامی بكەنەوە، ئەمریكا وەفای نییە و ئیسرائیلیش دوژمنتانە.. ئێران ئامۆژگاریتان ئەكات و نایەوێت هەژمون بكات بەسەرتاندا.
عەلی لاریجانی، ئەمینداری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پەیامێكدا بۆ موسوڵمانان لەسەرتاسەری جیهان و حكومەتی وڵاتانی ئیسلامییەكان:


