spot_imgspot_img

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: شەڕ ماڵوێرانی گەورەی بەدوادادێت

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێم كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هاوڕابووین، بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، پێویستە هەمووان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بڵاویكردەوە، لەگەڵ “ئێرمان تۆپچو”، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆمانکرد لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەو پێشهاتە نوێیەکان.

دەشڵێت: جەختمان لەوەکردەوە، شەڕ ماڵوێرانی گەورەی بەدوادادێت، پێویستە دەرفەتی دیبلۆماسی و گفتوگۆ بگیرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپاسی حکومەتی تورکیامان کرد بۆ ئەو ئاسانکاریانەی کە پێشکەشی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی کوردستانیان کردووە، کە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانەوە تووشی گرفت بووبوون، هاوڕابووین، بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، پێویستە هەمووان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە