بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتیان و دروست بوونی ژاوەژاوێكی زۆر، بڕیار درا بە قەدەغەكردنی كاركردن بە بڵنگۆ لەلایەن فرۆشیارەكانی ناو بازاڕی چەمچەماڵەوە.
قایمقامییهتی چهمچهماڵ ڕاگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و بەهۆی دروستکردنی ژاوەژاو و جەنجاڵی، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی چەمچەماڵ بڕیاری قەدەغەکردنی بڵندگۆی فرۆشیارەکانی ناوبازاڕی چەمچەماڵیان دا.
ڕاشیگەیاندووە، هەر فرۆشیارێک کار بە بڵندگۆ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنی شوێنەکەش سزا دەدرێت.
