spot_imgspot_img

سیستانی جەژنی دیاریکرد

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەڵێت، ڕۆژی شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال و جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

نووسینگەی مەرجەعی باڵای ئایینی، ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی بڵاویکردۆتەوە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، کە هاوتایە لەگەڵ ٢١ی ئازار، دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە چاودێری بینینی مانگی دەکرێت بۆ دیاریکردنی کۆتایی مانگی ڕەمەزان و دەستپێکی مانگی شەوال.

بەپێی لێکدانەوەی فەلەکی، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ئازار دەبێتە جەژن و ڕەمەزان ٣٠ ڕۆژ دەبێت، چونکە مانگی شەعبان ٢٩ ڕۆژ بوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە