پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ناوچەكەمان بۆتە ڕێڕەوی ئەو جەنگەی بەرپا بووە، بەڵام سیاسەتی حكومەت بێلایەنییە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “ناوچەكەی ئێمە بووە بە ڕێڕەوی ئەو جەنگە جیهانییەی بەرپا بووە و دەبێت زۆر بە وریاییەوە هەموومان مامەڵە بكەین”.
وتیشی، “ئاسمانی ئەم وڵاتە پڕە لە درۆن و مووشەك و فڕۆكە و هیوادارین بەزوویی ئەم جەنگە كۆتایی بێت”.
ڕاشیگەیاند، سیاسەتی گشتی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی و خۆجێیی ئەوەیە، كە بەشێك نین لەم حەنگانە و سیاسەتی بێ لایەنییە و هیوادارین بە زوویی تەواو ببێت.
جەختیشی كردەوە، لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی قسەكراوە تاكو ئەو هەڕەشە و بۆردومانانەی لەناوخۆی وڵاتەوە دێت كۆتاییان پێ بێت و كوردستان نەكەنە گۆڕەپانی ململانێكان.
ئاشكراشی كرد، ئەمساڵ بۆ بەهار و نەورۆز بەبۆنەی ئەم دۆخەوە هیچ بۆنە و یادكردنەوەیەكی گشتی ناكرێت .
