پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەمساڵ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمی بۆ یادی کیمیابارانکردنی شارەکە ئەنجام نادرێت. هۆکارەکەشی بۆ بارودۆخی ئەمنی و هەستیاری ناوچەکە گەڕاندەوە.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە ئەمساڵ هیچ چالاکییەکی فەرمی بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەڕێوەناچێت.
پارێزگارەکە ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەکە لە ئێستادا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەگەری دروستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتی لە ئەنجامی کۆبوونەوە گەورەکاندا هەیە.
لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی هاوڵاتیان، بڕیاری ڕاگرتنی ڕێوڕەسمە فەرمییەکان دراوە.
