سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت، چارەنووسی ناتانیاهۆ نادیارە و ئەگەری کوژرانی هەیە و دەشڵێت: مووشەکە قورسەکانمان کەرتی پیشەسازیی ئیسرائیلیان پێکاوە.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “مووشەکە قورسەکانمان کەرتی پیشەسازیی ئیسرائیلیان پێکاوە و دەنگی بەردەوامی ئەمبوڵانسەکان و دانپێدانانی ناوەندە ئیسرائیلییەکان بە زیادبوونی کوژراو و بریندارەکان، قوڵایی گورزەکە نیشان دەدەن”.
ڕاشیگەیاندووە، چارەنووسی بنیامین ناتانیاهۆ نادیارە و ئەگەری کوژرانی یان ڕاکردنی خۆی و خێزانەکەی هەیە.
دەشڵێت: “لە ئەگەری زیندوومانی ئەم تاوانبارە، بە هەموو هێزێکمانەوە بەردەوام دەبین لە شوێنپێهەڵگرتن و کوشتنی”.
میدیای چین بڵاویكردەوە، ماڵی ناتەنیاهۆ خاپوور بووە و ئەمە دوا وێنەیەتی.
ئەو ڕۆژنامەنووسە هیندییە دەستگیركرا، کە شوێنی هێرشەکەی ئاشکرا کرد و بەو هۆیەشەوە ئیران ماڵی نەتانیاهۆی کردە ئامانج و ماڵە وێرانکراوەکەی پیشاندا.
