spot_imgspot_img

بارانی بەهێز بەڕێوەیە

بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکات و کەشناسێکی کوردیش ئەو ناوچانە باس دەکات کە ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە دەیانگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزا لە بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ئەو ناوچانەی لەدوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بەدواوە بۆ درەنگانی ئەمشەو یەکەشەممه لەسەر دووشەممە پێشبینی دەکرێت تاوەبارانی بەلێزمەی بەهێز و هەورە بروسکە و تەرزەی هەوری سوپرسێڵ بیانگرێتەوە ئەگەری بارانبارینیان لەسەرووی لەسەدا (90%) دەبێت.

تەواوی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و زاخۆ و بادینان، موسڵ، هەولێر، سۆران و ڕاپەڕین، کەرکوک ڕاپەڕین و ناوچەکانی باکووری سلێمانی کۆیە و دەوروبەری،
ناوچەکانی باشووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ بەخور هەیە لە هەندێک کات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە