spot_imgspot_img

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بارانبارین بەشێوەی بارانی مام ناوەند و لێزمەباران بەردەوام دەبێت و بۆ سبەینێ دووشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکە کردوە زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، کاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی لە ناوچەکە کردووە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت بارانبارین لە سەرجەمی ناوچەکەمان و زۆربەی کاتەکان بە شێوەی بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت، ئەمڕۆ تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ڕێژەی دابارین بە شێوەی نمە بارانی کەم دەبێت لەسەر ناوچە جیا جیاکان، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارە لە ئەنجامی زیاد بوونی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست شەپۆلی باران بارین کاریگەری زیاد دەکات باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی (زاخۆ سۆران) ناوچە جیا جیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بە تایبەت (ئاکرێ بجیل دینارتە بەردەڕەش و شقلاوە کۆڕێ پیرمام بەشێک لە بارزان) ڕێژەی باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت، لە شەو درەنگ و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بە چڕی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ، لە شەو درەنگدا کەمێک نزم دەبێتەوە.

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە، شەپۆلی بارانبارین بەردەوامی دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە گەرمیان چڕترین ماوەی دابارین لە بەرەبەیان دەبێت، سنووری پارێزگای هەولێر ودهۆک باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە کاریگەری شەپۆڵی باران بارین تا ڕادەیەک لاواز دەبێت بارانبارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلەدا هەورە تریشقە دەبێت و بەفر بارینیش لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان دەبێت ئەگەری تەزرە بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە