spot_imgspot_img

کیا دەستبەرداری بزوێنەری ناسراوی (V6) دەبێت

كۆمپانیای کیا بڕیاریدا دەستبەرداری بزوێنەری ناسراوی (V6) ببێت و بزوێنەرێکی 4 پستۆنی تۆربۆ بخاتە شوێنی.

“سانگ لی”، بەڕێوەبەری پلاندانانی بەرهەم لە کیا، دەربارەی هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم بڕیارە ڕایگەیاند، هەرچەندە بزوێنەرە نوێیەکە بچووکترە (2.5 لیتر)، بەڵام توانایەکی زۆر زیاتری هەیە( 421  نیوتن مەتر بەرامبەر بە 355 لە کۆنەکەدا). ئەمەش وا دەکات ئۆتۆمبێلەکە خێراتر بێت لە کاتی دەسپێکردنی جوڵەدا.

کێشی ئۆتۆمبێلەکە: مۆدێلی 2027 بە بڕی 120 کیلۆگرام قورستر بووە، بۆیە پێویستی بە بزوێنەرێکە کە لە خێراییەکی کەمدا هێزێکی زۆر بەرهەم بهێنێت.

ژینگەپارێزی: بزوێنەرە کۆنەکە نەدەگۆنجا لەگەڵ یاسا توندەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان.

پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا: کیا بزوێنەری (V6) ی کۆنی بە “دواکەوتوو لە ڕووی تەکنیکییەوە” وەسف کردووە لە چاو بزوێنەرە نوێیەکەدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە