دوای داخرانیان بەهۆی جەنگەوە، دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران کرانەوە و هاتووچۆ ئاسایی بووەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لەمڕۆوە دەروازەکە لەگەڵ دەروازەی گومرگی تەمەرچینی ئێرانی لە دیوی ڕؤژهەڵاتی کوردستان لە ڕووی هاتووچووی گەشتیاری و جموجوڵی بازرگانییەوە وەکو جاران ئاسایی بووەتەوە.
دوێنێش جارێکی تر دەروازەی سەیران بەن بەڕووی بارهەڵگرەکاندا کرایەوە و هاتووچۆی بازرگانی دەستی پێکردەوە بەمەبەستی گواستنەوەی شتوومەک و کاڵا بازرگانیەکان بۆ شاری سلیمانی و هەرێمی کوردستان.
پێش ئەویش هاتووچۆ لە دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاسایی کرایەوە.
