بەتۆمەتی پیسبوونی ژینگەو بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە هەوادا، دووکارگە لە سنووری شارەدێی عەربەت ڕێکاری یاسایی لە دژیان ئەنجامدرا ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێشتر چەندین کارگە و پاڵاوگەی دیکە لەبنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەنجامدراوە.
بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی ئەو بۆنەی کە لەهەوادا بڵاوبووەتەوەو بووە بە هۆی بێزارکردنی خەڵکی سنوورەکانی (شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە) و (شارەدێکانی عەربەت و زەڕایەن) و دەوروبەریان دوو کارگە ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
باسی لەوەشکردووە: لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
