spot_imgspot_img

هۆشداری توند لە ئەمریکاوە بۆ هاووڵاتییەکانی لە عێراق

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، لە هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەدا داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی کرد دەستبەجێ خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.
لە بەیاننامە فەرمییەکەی باڵیۆزخانەکەدا، جەخت لەم خاڵە سەرەکییانە کراوەتەوە:
• بەهۆی بەردەوامیی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، مەترسییەکی جددی لەسەر سەلامەتیی هاووڵاتییانی ئەمریکی هەیە، بەتایبەت لە ناوچەی سەوز لە بەغدا و دەوروبەری کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر.
• بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراق و وەستانی سەرجەم گەشتە بازرگانییەکان، داوا لە ئەمریکییەکان کراوە تەنیا لەرێگەی دەروازە وشکانییەکانی وڵاتانی دراوسێوە (ئوردن، کوێت، سعوودیە و تورکیا) دەرباز ببن.
• ئەمریکا بە فەرمی بڕیاری کشانەوەی بۆ سەرجەم ئەو کارمەندانەی حکومەت دەرکردووە کە ئەرکەکانیان لە عێراق فریاگوزاری نین.
• باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر، سەرجەم خزمەتگوزارییە کونسوڵییە ڕۆتینییەکانیان هەڵپەساردووە و هۆشدارییان داوە کە بەهۆی مەترسیی هێرشەکانەوە هاووڵاتییان سەردانیان نەکەن.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە