spot_imgspot_img

چۆن ترەمپ دوای چوار دەیە هەڕەشەکانی دژی تاران جێبەجێ کرد؟

ترەمپ و دوورگەی خارک.. چاوپێکەوتنێکی کۆن نییەتەکانی ٣٨ ساڵ پێش ئێستای ئاشکرا دەکات.

چاوپێکەوتنێکی دۆناڵد ترەمپ کە نزیکەی ٣٨ ساڵ پێش ئێستا ئەنجامدراوە، دووبارە دەست بە تەسەرووفکردنەوە کراوە. ئەرشیفە ڕۆژنامەوانییەکان تێڕوانینێکی سەرۆکی ئەمریکا نیشان دەدەن بەرامبەر پێگە ستراتیژییەکانی ئێران لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، بەتایبەتی بەرامبەر “دوورگەی خارک” کە خوێنبەری سەرەکی هەناردەی نەوتی ئێرانە و ڕۆژی هەینی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بۆردومان کرا.

چالاکوانان و شرۆڤەکاران چەند بڕگەیەکی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانییان بڵاوکردووەتەوە، کە لە ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ ترەمپ ئەنجامدراوە، تێیدا تیشک دەخرێتە سەر تەماحە سیاسییە سەرەتاییەکانی و هەڵوێستی بەرامبەر پرسە نێودەوڵەتییەکان.

لەو چاوپێکەوتنەدا، ترەمپ ڕەخنەی لەوە گرتبوو کە ناوی بردبوو بە “لاوازی” مامەڵەی ئەمریکا لەو کاتەدا لەگەڵ ئێران، و جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری شێوازێکی توندتر کردبووەوە.

ترەمپ وتبووی “من بەرامبەر ئێران زۆر توند دەبم. ئەوان لە ڕووی دەروونییەوە شکستیان پێ هێناوین و وایان لێ کردووین وەک کۆمەڵێک گەمژە دەربکەوین. ئەگەر تەنیا یەک فیشەک بنێن بە پیاوەکانمان یان کەشتییەکانمانەوە، ئەوا کردارێکی سەربازی دژی دوورگەی خارک ئەنجام دەدەم. دەچمە ناو وڵاتەکەیان و دەستی بەسەردا دەگرم.”

هەروەها ترەمپ لەو کاتەدا وتبووی: “ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران کارێکی باش دەبێت بۆ جیهان.”

گرنگیی دوورگەی خارک

دوورگەی خارک گرنگییەکی ستراتیژی گەورەی بۆ ئێران هەیە، ئەوەش وایکردووە ببێتە ئامانجێکی بەنرخی ئەمریکا لەو جەنگەی کە دوو هەفتەیە بەردەوامە. ئەو دوورگەیەی کە ڕۆژی هەینی هێزەکانی ئەمریکا ئامانجە سەربازییەکانیان تێدا تێکشکاند، ناوەندی نزیکەی %٩٠ـی هەناردەی نەوتی ئێرانە، لە ناوەڕاستی ئەو ئەگەرانەی کە تاران وەڵامی ئەم هێرشانە بداتەوە.

ڕۆژی هەینی ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان “بە تەواوی هەموو ئامانجە سەربازییەکانی” لە خارک تێکشکاندووە، و هەڕەشەی کرد کە ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە تێکدانی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، ژێرخانی نەوتیی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.

داتاکانی “TankerTrackers.com” و “Kpler” ئاماژە بەوە دەدەن کە ئێران، کە بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی زیاد کردبوو پێش دەستپێکردنی ئەو جەنگەی لە ٢٨ی شوباتەوە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە دەستیپێکردووە، بەردەوام بووە لە هەناردەکردنی نەوتی خاو بە تێکڕای نێوان ١.١ ملیۆن بۆ ١.٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئێستا بازاڕەکان چاودێری هەر ئاماژەیەک دەکەن کە نیشانی بدات هێرشە ئاسمانییەکان زیانیان بە تۆڕی ئاڵۆزی بۆرییەکان، بەندەرەکان و کۆگاکانی نەوت لە دوورگەی خارک گەیاندبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە